خرید بک لینک
ده‌مێکی درێژبوو وه‌ستابووم.
سێبه‌ری چیاکه هاته‌خوار، سه‌راسه‌ر پێده‌شتی داپۆشی.
نه‌هاتی له‌و ده‌شته خامۆشه بتبینم.
هه‌ورێکی لۆکه‌یی، هاته‌سه‌ر ئاسمانی چیاکه و،
سێبه‌ری له سینه‌ی گهنمجاڕ خشاند‌و، تێپه‌ڕی.
نه‌هاتییه به‌ر ڕێژنه‌ی بارانی گرینم.

به ئاوی جۆگه‌دا، گه‌ڵایه‌ک هات و ڕۆی.
تۆم نه‌دی.
مه‌لێکی بچووکی گه‌روو پڕ گۆرانی
له‌م به‌رد و لهوبهردی ئه‌ولاتر هه‌ر خوێندی
عه‌سرێکی دره‌نگ بوو، هه‌ڵفڕی.
ده‌نگی تۆم هه‌ر نه‌بیست.

ده‌مێکی بارانم لێباری.
تاوێکیش زه‌رده‌ی خۆر
هاته‌وه سه‌ر چیا و، داربه‌ڕووی نزاری.

گه‌زیزه گوڵی کرد.
به‌هارم به‌لادا تێپه‌ڕی و
هه‌ر پشتی له من بوو.
هاوینم دووراودوور
له نێوان دێراوی ڕه‌زێکدا لێ ون بوو.
پاییز وه‌ک مناڵی بێ‌وازی جلوبه‌رگ قوڕاوی
ده‌ڕۆی و له کرده‌ی شه‌رمن بوو.
به‌فرانبار، شه‌که‌ت بوو، سپی و سارد
ئه‌سپێکی زاماری له بن بوو.




هه‌موویان، هاتن و،
به‌لامدا تێپه‌ڕین،
ئه‌وه‌نده چاوه‌ڕێی تۆ بووم من
ده‌رفه‌تێک نه‌مابوو یه‌کێکیان بدوێنم.

به‌ژنی من دارێک بوو، له قه‌راخ ڕێگاکه ڕوابوو
ته‌مه‌نم به قافڵه‌ی ساڵ و مانگ
گوزه‌رگای تێپه‌ڕاند، له چاوم ئاوا بوو.

ئێستاکه ئامێزم بۆی خاکی پاییزی گرتووه
ڕه‌شایی گۆمێکی تاریکی
سێبه‌ری داره‌کان چاومی ڕشتووه!
به‌فری سه‌ر چیاکان، له‌سه‌رم نیشتووه
دڵیشم - شه‌که‌تی ئه‌و ڕێگا درێژه-،
میوانی خه‌ونێکه و له په‌نای ئاگردان
خه‌وتووه.

ئێسته له‌و ده‌شتانه
جووتێر و ده‌شته‌وان ده‌مناسن.
ئێسته له‌و شاخانه
سبه‌ینێ و ئێواران ده‌مناسن.
سپێده پێم ده‌ڵێ ”ڕۆژت باش“!

ڕێگاکه بانگ ده‌کا
تۆ له کوێی!

ئه‌ستێره پێم ده‌ڵێن ”به خێر بێی! “

من ئێستا به‌شێکم له ڕێگا،
به‌شێکم له خاک و له کانی و
به‌شێکم له
ئاسمان.
من ئێستا نامۆ بووم له بزه و
له گریه و
ته‌نیایی
یه‌ک ئینسان.

من ئێستا یه‌ک ڕێگام تاکوو تۆ پێم‌دا بێی

من ئێستا هه‌ر هه‌موو
ڕابوردووم!
باوه‌شی کراوه‌ی تاسه‌م و
ئامێزی به‌تاڵی
ئاره‌زووم!

برچسب: نویسنده: عشق تاريخ: 12 / 1 / 1391 ساعت: 21:31

صفحه بندی